August 6 2018 ههواڵ 2018
لە 15ی تەمموزی 2018 گروپی سەردار شان بەشان لەگەڵ کۆمپانیای سۆمیتۆمۆ ومانگی سووری عێراقی، دەستیان کرد بە پرۆژەی “یەکەی پزیشکی گواستراوە” لەعێراق کە پێکهاتووە لە 700 بار هەڵگر جۆری هینۆ (20 تەن)، کۆمپانیای هینۆ یەكێکە لەکۆمپانیاکانی گروپی تۆیۆتا مۆتۆر کۆرپۆرەیشن کەوا تایبەتە بە بەرهەمهێنانی بار هەڵگری دیزلی قورس ومامناوەند لەسەر ئاستی جیهان.
لەبەر ناکۆکی وشەڕە گروپە تیرۆرێستیەکان دژی عێراق، گەلی عێراق تووشی لێدانی مەزن هات وژمارەی پەنابەران گەیشتە 3 ملیۆن پەنابەر. لەگەڵ بەردەوام بوونی ئەو شەر وناکۆکیانە، پەنابەران لە دۆخێکی زۆر قورس ژیان دەبەنەسەر، عێراق تەنها پەنابەرانی ناوخۆ لە خۆ ناگرێت بەلکو پەنابەرانی سوریش لە خۆ دەگرێت.
خێوەتگاکانی پەنابەران دەناڵێنێ بەدەست کەمی خزمەتگوزاری سەرەتایی پزیشکەیەوە. یەکەی پزیشکی گواستراوە لەعێراق دەتوانێ ڕێژەیەکی باش لەو کەموکوڕیانە پڕ بکاتەوە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزای پزیشکی سەرەتایی بە ئاوارەکان ویارمەتیان دەدات لە زیادکردنی هۆشیاری تەندروستی گشتی وپەروەردە کردنیان. ئێمە وەکو گروپی سەردار هەوڵ دەدەین بۆ پرکردنەوەی بۆشایی نێوان کۆمەڵگای عیراقی وکۆمەڵگای یابانی ودروستکردنی پەیوەندیەکی بەهێز لە نێوان هەموو چینەکانی کۆمەڵگادا.