کوردی

سەردانى بەڕێز (ئێدوارد مالنيك) لە ڕۆژنامەى “سەندەى تيليگراف” – ١٦ى نيسان ٢٠١٩

August 10 2019 هه‌واڵ 2019

وەسفی وێنەی گالەری

لەلايەن: ئێدوارد مالنيك، ڕۆژنامەنووسى سياسى لە “سەندەی”، بەغدا ٢٠ى نيسان ٢٠١٩ | ٦:٠٠ ئێوارە
ئێرە تاكە شوێن نيە لە جيهان كە كەسێك تيايدا ئۆتۆمبێلێكى مۆديل نوێى جاگوار لە يەكێك لە پێشانگاكانى ئۆتۆمبێلە گرانبەها و پێشكەوتووەكان ببينيت. بەڵام لە گەڕەكى مەنسور، كە دەكەوێتە نزيكەى سى ميل دوور لە ناوچەى خوێناويترين جەنگى عێراق، يەكێك لە سى پيشانگاى شار هەيە بۆ ئۆتۆمبێلى جاگوار لاند رۆڤەر. لۆگۆى “يونيەن جاك” لە تەنيشت ئاڵاى عێراقى لە پێش پێشانگاكە بەرزكراوەتەوە، كە ڕەگى بەريتانيى كۆمپانياكە پيشان دەدات. كارمەندێكى هێزە ئەمنييەكان لە شەقام پشكنينى ئۆتۆمبێل و هاوڵاتيان دەكات. ئاژانسە بازرگانييەكانى سەردار، ئەو كۆمپانيايەى پێشانگاكان بەڕێوە دەبات، كە وەبەرهێنانى كردووە بە نزيكەى ٢ مليار پاوەند لەگەڵ حكومەتى بەريتانى، ئەمڕۆ ئۆفەر پێشكەش دەكات بۆ قەرزى بەريتانى بێن لە عێراق كاربكەن لەڕێگەى ئاژانسى بيمەى هەناردەى بەريتانى. لە ديمانەيەك لەگەڵ “تيليگراف” لە بەغدا، سكرتێرى بازرگانى نێودەوڵەتى (ليام فۆكس) وتى لەميانى پەيوەندييەكانى لەگەڵ بەرپرسانى وڵات، بۆى دەركەوت حكومەت هەستى بەوە كردووە كە ڕەوشى وڵات وەرچەرخانێك بە خۆيەوە ببينێت، لەبەرئەوەى ڕەوشى ئەمنى ڕووى لە باشتر كردووە و حكومەتى عێراقى هەستا بە كردنەوەى “ناوچەى سەوز” لە شارەكە، ١٥ ساڵ دوای قەلخانكردنى لەلايەن سووپاى ئەمريكا بۆ پاراستنى لە مووشەك و هێرشەكان لەكاتى جەنگ. ووداوەكانى توندوتيژى و كوشتن لە نزمترين ئاستدايە بە بەراورد لەگەل ١٥ سالى رابردوو، بەرپرسانى بەريتانيا-ش “دەرفەتيك” لە ولاتەكە دەبينن. ترس و دلەراوكى ئاشكرايە دەربارەى رەوشى ئەمنى بەغدا، لەبەرئەوەى ئۆتۆمبيلى سەربازى قورس لەلايەن پۆليس و سووپا لەهەموو پارچەكانى شار بڵاوەيان كردووە و كارمەندەكانى ناوخۆ چەكيان هەڵگرتووە. بەرپرسان لەوە دەترسن شكانى دەوڵەتى ئيسلامى (خيلافەت) ببێتەهۆى گەڕانەوەى وڵات بۆ سەردەمى هێرشە تيرۆريستييەكان، بەتايبەتى لە بەغدا. بەڵام بەگشتى، شەقامەكانى شار، لەزمنيشيان گەڕەكى مەنسور، قەرەباڵغە بە فرۆشيارەكان و شوێنە بازرگانييەكان، كە بۆ هەر گەشتيارێك هاوشێوەيە لەگەڵ هەر پايتەختێكى ديكەى قەرەباڵغ و زيندوو لە وڵاتانى ڕۆژهەلاتى ناوەڕاست. دكتۆر (فۆكس) دەڵێت حكومەتى عێراقى لەو بڕوايەدايە كە زەمينە لەبارە بۆ ڕاكێشانى سەرنجى وەبەرهێنانى زياتر بەئامانجى بونيادنانى ئابووريى وڵات و هەروەها بۆئەوەى كەمتر پشت بە هەناردەكانى توركيا و ئێران ببەستن. لەلايەكى ديكەوە، كۆمسيۆنى بازرگانى بەريتانيا بۆ ڕۆژهەلاتى ناوەڕاست (سايمۆن پيني) دەليت ئابوورى عيراق لە گەشەدايە. هەر يەك لە (سايمۆن پيني) و (دكتۆر فۆكس) داوايان ئاراستەى بەريتانيا كرد هێزى بخاتەگەڕ بۆئەوەى لە عێراق پڕۆژە دەست پێ بكەن بە هەماهەنگى لەگەڵ وڵاتانى ديكەى عەرەبى. ئەمڕۆ حكومەتى عێراقى نزيكەى نيوەى داهاتەكانى لەسەر مووچەى فەرمانبەرەكانى خەرج دەكات، زۆربەى داهاتەكانيشى لە نەوت دێت. حكومەتى بەريتانى دەرفەتى باشى لەبەرچاوە بۆ پاڵپشتى و پەرەپێدانى كەرتى تايبەت. دكتۆر (فۆكس) پێيوايە ئەركى بەريتانيا-يە پشتگيرى لە ئاوەدانكردنەوەى عێراق بكات، وەكو بەشێك لەوەى ناوى ناوە بە “قۆناغى داهاتوو بۆ باشتركردنى خۆشگوزەرانيى عێراقييەكان”، پاش ئەوەى (تۆنى بلير) ڕابەرايەتى جەنگى ٢٠٠٣ى كرد كە سەدام حوسێنى ڕووخاند. “بێگومان ئاستەنگى گەورە لەبەردەممان دەبێت، بەڵام وێڕاى ئەوەيش زەمينە لەبارە بۆئەوەى گەشبين بين، بەلەبەرچاوگرتنى قوربانيدانى گەلى بەريتانى، بەتايبەتى هێزە چەكدارەكان، نابێت ئەو هەلە پشتگوێ بخەين، بەڵكو پێويستە بە وردى بڕوانينە قۆناغى داهاتوو بۆ باشتركردنى گوزەرانى و ژيانى هاوڵاتيانى عێراق”. دكتۆر (فۆكس) كە دوايين جار سەردانى عێراقى كردبوو لەساڵى ٢٠٠٨ بوو بە پۆستى وەزيرى سێبەر لە وەزارەتى بەرگرى، جەخت لەسەر ئەوە دەكات كە بازرگانى و وەبەرهێنان تەنها پەيوەست بە ئابوورى نيە. دەڵێت: “ئەگەر توخمەكانى پێويست دابين بكەين بۆ ڕەخساندنى هەلى كار و گەشەپێدان بۆ هاوڵاتيان، ئەوكات حكومەت پاڵپشتيى سياسي زياتر فەراهەم دەكات و هاوكات دەبێتە مايەى بەديهێنانى سەقامگيرى لە وڵاتێك كە بۆ ماوەيەكى درێژ نالەبارى و جەنگى بينيوە.” پێشانگاگانى جاگوار لاند رۆڤەر ساڵى ٢٠١٥ كرانەوە، بە يەك ساڵ دوای داگيركردنى داعش بۆ يەكێك لە شارەكانى عێراق بە دووريى ٣٧ ميل لە بەغدا. سەرۆكى ئاژانسە بازرگانييەكانى سەردار بەڕێز (سەردار بيبانی)، كە تەمەنى ٥١ ساڵە، دەليت لە بارودۆخێكى زۆر سەخت دەستيان پێكرد و لە هەل و مەرجى ناخۆش بەردەوام بوون، ئاماژەى بە بەرەنگارييە گەورەكان كرد كە ڕووبەڕووى كارەكانى بۆوە بەدرێژايى ئەو ساڵانە، لەزمنيشى كردنەوەى پێشانگاكانى لە كوردستان ساڵى ٢٠١٠. “بەڵام پێموايە ماركەى جاگوار لاند رۆڤەر و ئاڵاى بەريتانيا كە لەدەرەوەى پێشانگاكە هەڵواسراوە، نيشانەيە لەسەر گەڕانەوەى ئەمن و ئاسايش بۆ عێراق.” كۆمپانيا لەميانى چەند مانگى ڕابردوودا وەرچەرخانێكى بەخۆيەوە بينى لەڕووى فرۆشتنەكانى، بەشێوەيەك كە تەنها لەم مانگەدا ٤٠ ئۆتۆمبێلى فرۆشت كە نرخەكانيان بريتى بوو لەنێوان ١٥،٠٠٠ تاكو ٧٦،٠٠٠ پاوەند. (ليام فۆكس) وەستاوە لەگەڵ بازرگانێكى بەريتانى لەدايكبووى عێراق (سەعد ناجی) خاوەنى بابل مۆڵ. وێنەكە گيراوە و لاى دەستى ڕاستيان پێشانگاى جاگوار لاند رۆڤەر دەردەچێت. تاكو ئەمرۆش هەڕەشە لەسەر وڵاتەكە هەيە لەلايەن تيرۆريستان و چەتەكانى ڕفاندن، وەزارەتى دەرەوەى بەريتانياش داوا لەو هاوڵاتيانەى دەكات كە سەردانى عێراق دەكەن خۆيان بپارێزن لەڕێگەى بەكرێگرتنى كۆمپانيا ئەمنييە تايبەتەكان. جادەى فڕۆكەخانە، كە ١٠ خولەك بە ئۆتۆمبێل دوورە لە پێشانگاى مەنسوور، ناسرا بوو بە “شەقامی مەرگ” لە سەردەمى جەنگ. هەرە ترسناكترين خاڵ بوو كە تيايدا خۆكوژەكان و چەكدارەكان خۆيان حەشار دەدا لە چاوەڕوانى هێزەكانى هاوپەيمانان لەميانى گواستنەوەيان لە فڕۆكەخانەوە بۆ ناوچەى سەوز، كە پێشتر شوێنى حەوانەوەى سەددام حوسێن بوو. بەڵام لەكاتيك كە بەرپرسانى بەريتانى و ئەمريكى بە ئۆتۆمبێلى قەڵخان دەگەڕێن، زۆربەى ٢٠٠٠ ئۆتۆمبێلەكانى جاگوار لاند رۆڤەر بە هاوڵاتيانى عێراقى فرۆشرا، زياتر لەوەى لە بەريتانيا دەفرۆشرێت. كۆمپانياى تەها هەيە لەسەرتاسەرى شار، لە كۆمەڵگە هاوبەشەكانى كارى عێراقى، كە بريتيە لە ئۆفيسى ئۆپتيما لە بەغدا، كۆمپانيايەكى بەريتانييە تايبەتمەندە لەسەر هەڵگرتنى مين و تەقەمەنيى پێشكەوتوو لە شارەكان، بۆنموونە موسڵ كە حكومەتى عێراقى لە چنگى داعش ساڵى ٢٠١٧ ڕزگارى كرد.

هەواڵی زیاتر

لە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی یادی(۱٠) ساڵەی دامەزراندنی… زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان ڕێز لە سەردار بیبانی دەگرێت بەهۆی ڕۆڵی لە پاڵپشتیکردنی پەروەردەدا

هه‌واڵ 2025 - 13 January 2025

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و تۆیۆتا عێراق تیشک دەخەنە سەر پەروەردە و گەشەپێدانی بەردەوام لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی و بەریتانی

هه‌واڵ 2025 - 07 January 2025

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌