کوردی

سەردار گروپ بە بۆنەی سپۆنسەرکردنی ڕێوڕەسمی «لە کوردستان وەبەرهێنان بکە» ئاهەنگ دەگێڕێت

June 26 2023 هه‌واڵ 2023

لە کوردستان وەبەرهێنان بکە

هەولێر، عێراق - 19-6-2023

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار، گروپی پێشەنگ لە بازاڕی ئۆتۆمبێلدا لە عێراق، بەشداریکردنی وەکوو سپۆنسەری لە ئاهەنگی دەستپێشخەری “لە کوردستان وەبەرهێنان بکە” ی چاوەڕوانکراو ڕاگەیاند. ئەم ئاهەنگە، کە ئێوارەی 19ی حوزەیرانی 2023 لە شاری هەولێر، بە سپۆنسەر و ئامادەبوونی بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

بەشداری گروپی کۆمپانیاکانی سەردار کە بە براندە بەناوبانگەکانی جاگوار لاند ڕۆڤەر و پۆلاریس ناسراوە لە ئاهەنگی “لە کوردستان وەبەرهێنان بکە” بۆ پێشخستنی گەشەی ئابووری و هەلی وەبەرهێنان لە نێو هەرێمی کوردستان. وەکوو هاوبەشێکی ماندوونەناس، گروپی کۆمپانیاکانی سەردار هەوڵێکی چڕ و پڕ دەدات بۆ بەشداریکردن لە گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی ناوچەکە.

جێگای سەرنجە کە دەستپێکردن “لە کوردستان وەبەرهێنان بکە” سەکۆیەکە بۆ خاوەن سەرمایە و بەرپرسانی حکومەت و سەرکردە بازرگانییەکان و وەبەرهێنەران بۆ نزیکبوونەوە و دۆزینەوەی ئەو توانا مەزنانەی کە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستانی عێراق پێشکەشی دەکەن. ئامادەبوونی بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ وەبەرهێنان و پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ هاوبەشە جیهانییەکاندا.

وتەبێژی سەردار گروپ ڕایگەیاند: “مایەی شانازییە بۆ سەردار گروپ کە بەشێکە لە چالاکی دەستپێکردنی “وەبەرهێنانی کوردستان” و پشتیوانی لە دیدگای پاڵپشتیکردنی ئابووریی نیشتمانی دەکات”. و هەروەها وتی “ئێمە باوەڕی تەواومان بە تواناکانی کوردستان وەکوو ناوچەیەکی لەبار بۆ وەبەرهێنان هەیە و پابەندین بە بەرەوپێشبردنی گەشەی ئابووری لە ڕێگەی براندەکانی جاگوار لاند ڕۆڤەر و پۆلاریس. ئامانجمان دروستکردنی دەرفەت و بەشداریکردنە لە گەشەپێدانی ناوچەکە”.

وەکوو سپۆنسەرێک، گروپی سەردار نمایشێکی سەرنجڕاکێشی نوێترین تەکنەلۆجیا و داهێنانەکانی ئۆتۆمبێلەکانی جاگوار لاند ڕۆڤەر و پۆلاریسیان خستەڕوو. ئامادەبووان دەرفەتی زانین دەربارەی نوێترین مۆدێلەکان و تاقیکردنەوەی بەرهەمەکانیان بۆ ڕەخسا و لە هەمان کاتتدا کارلێککردن لەگەڵ نوێنەرانی شارەزای گروپی کۆمپانیاکانی سەردار.

دەستپێشخەری وەبەرهێنان لە کوردستان وەکوو هاندەرێک بۆ وەبەرهێنەرانی نێودەوڵەتی کاردەکات بۆ دۆزینەوەی ئەو توانا بەکارنەهێنراوانەی لەنێو کوردستاندا هەن. لە چالاکییەکەدا تیشک خرایە سەر کەرتە سەرەکییەکان وەکوو وزە، ژێرخان، کشتوکاڵ، گەشتیاری و پیشەسازییەکانی بەرهەمهێنان، هەروەها ڕوانگەی جۆراوجۆری وەبەرهێنانی خستەڕوو.

هەروەها وتەبێژی گروپ وتی: “بەشداریکردنی گروپی کۆمپانیاکانی سەردار لە چالاکی دەستپێشخەری وەبەرهێنان لە کوردستان، پابەندبوونی بەهێزمان بە هەرێمی کوردستانی عێراق و متمانەمان بە داهاتووی هەرێمەکە دەردەخات. “ ئێمە زۆر دڵخۆشین بەو دەرفەتانەی کە لە پێشمانە و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی هاوبەشیکردن لەگەڵ بازرگانە ناوخۆییەکان و وەبەرهێنەران و حکومەت دەکەین بۆ هاندانی گەشەی ئابووری بەردەوام لە هەرێمی کوردستانی عێراق وەکوو هەر بەشێکی دیکەی وڵاتەکە”.

سپۆنسەری سەردار گروپ بۆ چالاکی دەستپێکردنی “وەبەرهێنانی کوردستان” پێگەی خۆی وەکوو یاریزانێکی پێشەنگ لە بازاڕی بازرگانی ئۆتۆمبێل و خۆبەخشی بۆ پشتیوانیکردنی پێشکەوتنی ئابووری لە سەرتاسەری وڵاتدا بەهێزتر دەکات. سەردار گروپ بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دیدگای “لە کوردستنا وەبەرهێنان بکە” کە ئامانجی هاندانی وەبەرهێنان و ڕەخساندنی هەلی کار و بەرزکردنەوەی خۆشگوزەرانی ئابووری ناوخۆییە.

هەواڵی زیاتر

لە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی یادی(۱٠) ساڵەی دامەزراندنی… زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان ڕێز لە سەردار بیبانی دەگرێت بەهۆی ڕۆڵی لە پاڵپشتیکردنی پەروەردەدا

هه‌واڵ 2025 - 13 January 2025

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و تۆیۆتا عێراق تیشک دەخەنە سەر پەروەردە و گەشەپێدانی بەردەوام لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی و بەریتانی

هه‌واڵ 2025 - 07 January 2025

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌