کوردی

ڕۆژى ٢ـەم لە كۆنفرانسى ئەنجوومەنى كارى عێراقى بەريتانى

August 10 2019 هه‌واڵ 2019

وەسفی وێنەی گالەری

ئاژانسەكانى بازرگانى سەردار، ئەندامى گرووپى كۆمپانياكانى سەردار، بەشداريى كرد لە كۆنفرانسى بەهارى ئەنجوومەنى كارى عێراقى بەريتانى، ڕۆژى ٩ـەيەم لە كۆربەندى كارى عێراقى لە مانشن هاوس لە لەندەن ٢ـەم رۆژى كۆنفرانسەكە بە وتەيەكى پێشوازى دەستى پێ كرد لەلايەن جێگرى سەرۆكى ئەنجوومەنى كارى عێراقى بەريتانى بەڕێز (ئەليستەر كيت). پاشان وتە پێشكەشكرا لەلايەن بارۆنەى ونتەربۆرن و نێردەى بازرگانى سەرۆك وەزيرانى بەريتانيا (ئيما نيكلسن) و جێگرى سەرۆك وەزيرانى عێراق ڕێزدار (فوئاد حوسێن) و باڵیۆزى بەريتانيا لە عێراق ڕێزدار (جۆن ولكس) و بەڕێوەبەرى گشتى ئەنجوومەنى كارى عێراقى بەريتانى بەڕێز (كرستۆف ميكيلس). لە كۆنفرانسەكەدا يادى دەيەمين ساڵيادى ئەنجوومەنى كارى عێراقى بەريتانى كرايەوە و هەر لە بۆنەكەدا خەڵات دابەشكرايە سەر بارۆنەى ونتەربۆرن (ئيما نيكلسن) و جێگرى سەرۆكى ئەنجوومەنى كارى عێراقى بەريتانى (ئەندازيار/ رەسمى جابری)، وەكو رێزگرتنێك بۆ دەستپێشخەرييەكانيان لە ڕێكخراوەكە بەدرێژايى دە ساڵى ڕابردوو. كۆنفرانسەكە لەژێر ناونيشانى (عێراق – تەمويل بۆ ئابوورييەكى مۆدێرن) بوو و ڕێكخرابوو بە هەماهەنگى لەگەڵ بانكى ناوەندى عێراق و يەكێتى بانكە تايبەتەكانى عێراق و جێگرى سەرۆك وەزيرانى عێراق بەڕێز (فوئاد حوسێن) و شاندى باڵاى حكومى لە وەزارەتى دارايى و ئەميندارى گشتى ئەنجوومەنى وەزيران بەڕێز (مەهدى عەلاق) و بەڕێوەبەرى بەشى تەكنيك لە وەزارەتى گەياندن بەريز (عباس عمران موسا) و ڕاوێژكارى نەوت و غاز لە وەزارەتى نەوتى عێراقى و شاندى يەكێتى بانكە تايبەتەكان و هەردوو پارێزگارەكانى هەولێر و سلێمانى و سەرۆك و بەڕێوەبەرى جێبەجێكارى گرووپى سەردار بەڕێز (سەردار بيبانی). لە كۆنگرەكەدا، تاوتۆكرا لەسەر ژمارەيەك بابەتى پەيوەندار بە كەرتى بانك و دەرفەتەكانى تەمويل و بازارى بۆرصە و هەلەكانى وەبەرهێنان و كەرتى نەوت و غاز و بونيادنانى تواناكان لە كەرتەكانى گشتى و تايبەت. بەدرێژايى ڕۆژانى گفتوگۆ، دەرفەت بۆ بەشداربووەكان ڕەخسا ئاڵوگۆڕى بيروبۆچوون لەگەڵ نوێنەرانى ئاژانسى بيمەى هەناردەى بەريتانى بكەن، كە ديدى فراوانتريان بەخشى دەربارەى چۆنيەتى دەستپێشخەرى لە زۆربەى كار و پڕۆژەكان لە عێراق. كۆنفرانسەكە كۆتايى پێهات بە تێبينييەكانى دكتۆرە (مەى يەمانی) لە زانكۆى موسڵ.

هەواڵی زیاتر

لە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی یادی(۱٠) ساڵەی دامەزراندنی… زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان ڕێز لە سەردار بیبانی دەگرێت بەهۆی ڕۆڵی لە پاڵپشتیکردنی پەروەردەدا

هه‌واڵ 2025 - 13 January 2025

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و تۆیۆتا عێراق تیشک دەخەنە سەر پەروەردە و گەشەپێدانی بەردەوام لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی و بەریتانی

هه‌واڵ 2025 - 07 January 2025

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌