August 10 2019 ههواڵ 2019
ئاژانسەكانى بازرگانى سەردار، ئەندامى گرووپى كۆمپانياكانى سەردار، بەشدارى كرد لە كۆنفرانسى بەهارى ئەنجوومەنى كارى عێراقى بەريتانى، كۆربەندى كارى عێراقى لە هۆڵى سەنترال لە وێستمنستەر لە لەندەن نيسان، ئينگلتەرا. ئەنجوومەنى كارى عێراقى بەريتانى هەستا بە سازادانى كۆنفرانسى بەهار، كە كۆربەندێكى كارى عێراقى-يە، لە ٩ى نيسان لە هۆڵى سەنترال لە وێستمنستەر لە لەندەن. سەرۆكى دەستەى نیشتمانى بۆ وەبەرهێنان دكتۆر سامى ئەعرەجى وتەيەكى پێشكەش كرد و پاشان سپۆنسەرى كۆنفرانسەكە، سەرۆكى ئەنجوومەنى بەڕێوەبردن و سەرۆكى جێبەجێكارى گرووپى سەردار، بەڕێز (سەردار بيباني) وتەى پێشكەش كرد. سەرۆكى كارگێڕيى ئەنجوومەنى كارى عێراقى بەريتانى، ئەندازيار (رەسمى جابری) گفتوگۆى بۆ بەشداربووە عێراقييەكان كرد. و سەبارەت بە بەشداربووە بەريتانييەكانيش ڕاوێژكارى بازرگانى ئەنجوومەنى كارى عێراقى بەريتانى بەڕێز (ريچارد كۆتن) گفتوگۆكانى بەڕێوەبرد. شاندى عێراقى لە كۆنفرانسەكە بە سەرۆكايەتى هەر يەك لە ئەميندارى گشتى سەنتەرى تەحكيمى نێودەوڵەتى و سەرۆكى ژوورى بازرگانى عێراقى ئەندازيار (سوهير شربا) بوو، لەگەڵ سەرۆكى يەكێتى كوردستان بۆ بازرگانى و پيشەسازى دكتۆر (دارا خەيات). و شاندى بەريتانى بە سەرۆكايەتى ڕاوێژكارى بازرگانى ئەنجوومەنى كارى عێراقى بەريتانى بەڕێز (ريچارد كۆتن) بوو. كۆنفرانسەكە تا ئاستێكى گەورە سەرنجى كۆمپانيا عێراقى و بەريتانييەكانى ڕاكێشا، بەشێوەيەك زياتر لە ٣٥٠ نوێنەرى كۆمپانياى بچووك و مامناوەند بەشداربوون. كۆنفرانسەكە هەموو كەرتەكانى كارى گرتەوە، بۆنموونە نەوت و غاز و كارەبا و ئاو و بيناسازى و ژيرخانەكان و تەكنەلۆژيا و خزمەتگوزارييەكانى دارايى و پيشەيى و تەندرووستى و خۆراك و ئۆتۆمبێل وخواردنەوەكان و چەندين كەرتى ديكە. ئەنجوومەنى كارى عێراقى بەريتانى زۆر سوپاسگوزار بوو بۆ سپۆنسەرى كۆنفرانسەكە، كە ئەندامى نوێى ئەنجوومەنەكەيە، ئاژانسەكانى سەردار بۆ بازرگانى، بريكارى فەرمى بۆ دابەشكردنى ئۆتۆمبێلى جاگوار لاند رۆڤەر لە عێراق.