June 27 2023 ههواڵ 2023
کۆنفرانسەکەدا کە بە کۆکردنەوەی سەرکردەکانی پیشەسازی و پسپۆڕان و لایەنە پەیوەندیدارە سەرەکییەکان بەناوبانگە، بەشداریکردنی سەردار گروپ بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەردار ئەلبیبانی سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەردار گروپ و سەرۆکی کۆمپانیای تۆیۆتا عێراقی بەخۆیەوە بینی.
کۆنفرانسی IBBC شوێنێکی ڕاگۆڕینەوەی گرنگە بۆ بەشداریکردن لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق لەڕێگەی دۆزینەوەی دەرفەتە بازرگانییەکان، پەرەپێدانی هاوکارییەکان، تاوتوێکردنی بابەتە باو و نوێیەکان لە هەردوو کەرتی بانکی نێودەوڵەتی، سەردار گروپ بە بەردەوامی بەشداری لەم کۆنفرانسەدا کردووە وەکوو ئەندامی سەرەکی لایەنی عێراقی بۆ گەیشتن بە ئامانجی هاوبەشبوون لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق بە شێوەیەکی تەندروست.
بەرێز سەردار تیشکی خستە سەر بەها سەرەکییەکانی سەردار گروپ و ڕۆڵی لە ئەنجامدانی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە بازاڕی ئۆتۆمبێلی ناوخۆ. و هەروەها دیدگای گروپەکەی بۆ گەشەسەندنی بەردەوام خستە ڕوو، بە تیشک خستنە سەر گرنگی پێگەیاندنی هاوبەشییەکی بەهێز، لەخۆگرتنی پێشکەوتنە تەکنەلۆجییەکان و لە باوەشگرتنی هەمەجۆری. جگە لە وتاری سەرەکی، بەڕێز ستیڤ ئەلێکساندەر، بەڕێوەبەری سەردار بۆ بریکارنامەی بازرگانی لە بەغداد و تەها شیحانی، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنی مەیدانی بەشی دوای فرۆشتنی تۆیۆتا عێراق بەشداریی لە پانێڵێکی گفتوگۆدا کرد بەناونیشانی “عێراق کراوەیە بەڕووی جیهاندا” و لەگەڵ هاوشانەکانی لە پیشەسازیدا بەشداری گفتوگۆی کرد و جەختی خستە سەر ئاڵەنگاری و دەرفەتەکانی بازرگانی ئێستا و بەشدارییەکان لە گەشەپێدانی بەردەوام بۆ عێراق و عێراقییەکان.
کۆنفرانسەکە دەرفەتێکی بۆ سەردار گروپ ڕەخساند کە پۆرتفۆلیۆی هەمەچەشنی خۆی لە بازرگانییەکان ڕوون بکاتەوە کە بریتین لە، پێشەنگەکانی بازرگانی ئۆتۆمبێل و ئامێری بیناسازی، و کەرتی تەندروستی و وەبەرهێنان. ئامادەبووان توانیان دەربارەی پڕۆژە و دەستپێشخەری و خزمەتگوزارییە پێشەنگەکان بزانن کە بەشدارن لە گەشەی ئابووری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەو بوارانەی کە تێیدا کاردەکەن.
ئێمە وەکوو سەردار گروپ، بە هیواین بەردەوام وەکوو ئەندامێکی سەرەکی بەشداری کۆنفرانسەکە بکەین و پێمان خۆشە پشتگیری IBBC بکەین بۆ گەیشتن بە دیدگاکەی