June 5 2025 ههواڵ 2025
بە بەشداری زیاتر لە 250 سەرکردەی بازرگانی و بەرپرسی حکومەتی عێراق و بەریتانیا، لەندەنی پایتەختی بەریتانیا میوانداری 13ەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی بازرگانی عێراق و بەریتانیای کرد لە ڕۆژانی 2 و 3ی حوزەیران، کە لە هۆڵی مێژوویی “مانشن هاوس” بەڕێوەچوو.
بارۆنیس ئیما نیکۆڵسن، سەرۆکی ئەنجومەن کۆنفرانسەکەی کردەوە و بەخێرهاتنی شاندی عێراقی کرد بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوت، بەڕێز حەیان عەبدولغەنی و نوێنەری سەرۆکوەزیران بەڕێز محەمەد ئەلدەراجی. شاندەکەی بەریتانیا بەرپرسانی باڵای لەخۆگرتبوو، لەوانە بەڕێز تیم ڕید، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دارایی هەناردەکردنی بەریتانیا و سێر نیکۆلاس لیۆن، نوێنەری سەرۆکی شارەوانی لەندەن.
گروپی کۆمپانیاکانی سەردار بەشدارییان کرد لە سپۆنسەرکردنی کۆنفرانسەکە وەکو یەکێک لە دیارترین بەشداربووان لە پاڵپشتیکردنی ئابووری عێراق. کە لە ڕێگەی ئەم بەشدارییانەوە هەوڵدەدات مەودای هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکانی فراوانتر بکات و بەشداری بکات لە هاندانی ژینگەیەکی گونجاو بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدانی بەردەوام.
لە کۆنفرانسەکەدا بەڕێز سەردار ئەلبیبانی، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و ئەندامی ئەنجومەنی بازرگانی عێراق – بەریتانیا وتارێکی پێشکەشکرد، کە تێیدا تیشکی خستە سەر بەشدارییە بەردەوامەکانی گروپی کۆمپانیاکانی سەردار لە پاڵپشتیکردنی ژێرخانی ئابووری نیشتمانی لەڕێگەی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ براندە جیهانییەکانی وەک تۆیۆتا و جاگوار لاند ڕۆڤەر. هەروەها پابەندبوونی گروپەکە بە پەرەپێدانی سەرمایەی مرۆیی، چونکە گروپەکە زیاتر لە چوار هەزار هەلی کاری لە بازاڕی عێراقدا دابین کردووە.
هەروەها بەڕێز ستیڤ ئەلیکساندەر، لە کۆمپانیای سەردار بۆ بریکارنامەی بازرگانی، بەشداری لە دانیشتنێکی تایبەتمەنددا کرد کە باسی لە ئاستەنگەکانی هەمەچەشنکردنی ئابووری کرد. کە تێیدا داوای ئاسانکردنی ڕێکارەکانی دابینکردن و باشترکردنی دەستڕاگەیشتن بە قەرز و پەرەپێدانی بەهرەمەندە ناوخۆییەکانی کرد، لەگەڵ ئەوەشدا جەختی لەسەر ڕۆڵی گروپی کۆمپانیاکانی سەردار کردەوە لە ڕەخساندنی هەلی کار و بەهێزکردنی ئابووری نیشتمانی.
لە کۆنفرانسەکەدا ئاماژە بە بابەتی گرنگ کرا لەوانە چاکسازی بانکی، کەرتی ووزه، پەروەردە، و ژینگەی وەبەرهێنان، ئەمە جگە لەوەی باس لە دەرفەتەکانی هاوکاری کلتووری و پاراستنی میراتی عێراق کرا.
لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا، ئامادەبووان جەختیان لە گرنگی بەردەوامیدان بە گفتوگۆی ئابووری بنیاتنەر لە نێوان عێراق و بەریتانیا کرد و بەهێزکردنی ڕۆڵی کەرتی تایبەت لە پێشەنگایەتیکردنی هەوڵەکانی پەرەپێدان، کە بەشدار دەبێت لە دامەزراندنی ئابوورییەکی هەمەچەشن و بەردەوام بۆ عێراق.