کوردی

دامه زراوی هینۆی نوێ له ئەلسەيدیه ی ناوچه ی بەغداد

May 30 2019 هه‌واڵ 2019

وەسفی وێنەی گالەری

بەغدا – عێراق. لەبەروارى 2ى ئەيار 2019، كۆمپانياى سەردار بۆ مەكائن، ئەندامى گرووپی سەردار و بريكارى فەرمى بارهەڵگری “هينۆ” لە عێراق، ڕێوڕەسمێكى سازكرد بۆ كردنەوەى پێشانگاى كاميۆنەكانى “هينۆ 3S” لە گەڕەكى سەيديە لە بەغداد. ئەو پێشانگا نوێیە یەکەمە لە عێراق، كە نوێترين پێورەرەكانى “هينۆ” پێشکەش دەكات، شايەنى باسە كۆمپانياى “هينۆ” كۆمپانيايەكى پێشەنگە لە درووستكردنى بارهەڵگر و ئەندامە لە گرووپی كۆمپانياكانى تۆيۆتا. ڕووبەرى پێشانگا نوێكەى “هينۆ” پێكهاتووە لە 14,126 مەتر دووجا، لەزمنيشى ناوچەيەكى سەوز بەڕێژەی 25% لە كۆى گشتى ڕووبەرى پپێشانگاكە. پڕۆژەکە پێک دێت لة هۆڵێك بۆ نمايش و سەنتەرێک بۆ خزمەتگوزارييەكان و گەرەنتى فەرمى و پارچەى يەدەگى ئۆرجيناڵى “هينۆ”. كۆمپانياى “تۆيۆتا عيێراق” تاكە بريكارى ماركەى “هينۆ”يە و تاكە بريكارە بۆ هاوردە و دابەشكردنى ئۆتۆمبێلەكانى تۆيۆتا. لەنێو كۆمپانيا يابانييەكانى درووستكردنى بارهەڵگر، “هينۆ” تاكە كۆمپانيايە لقی فەرمی لە عێراق هەبيێت، كە گەرەنتى فەرمی درووستكەر بۆ بەكارهێنەرانى عێراقى پێشكةش دەكات.

ڕێوڕەسمەكە شەرەفى پێ بەخشرا بە ئامادەبوونى ڕێزدار (ناوفومى هاشيمۆتۆ) باڵیۆزى يابانى لە عێراق، و نوێنەرى كۆمسيۆنى وەبەرهێنان لە بەغدا، و نوێنەرى پارێزگاى بەغدا بەڕێز (رائيد روبەيعى)، و بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانى رەشيد، لەگەڵ ژمارەيەك بزنسمانى عێراقى، و بەڕێز (سەردار بيبانى) سەرۆك و بەڕێوەبەرى جێبەجێكارى گرووپى سەردار، و بەڕێز (ماساهيكۆ تانيگوچى) بەڕێوەبەرى گشتى گرووپ و ياريدەدەرى بەڕێوەبەرى جيێبەجێكارى گرووپى سەردار، وەكو بەڵگەيەك لەسەر بايەخى ئەم پڕۆژەيە بۆ گرووپى سەردار و بە عێراق.

گرووپی سەردار هەميشە بەرهەم بۆ بەكاربەرانى عێراقى و لايەنە فەرمييەكان دابين دەكات، و خزمەتگوزارييەكانى دوای فرۆشتن لە كۆمپانياى درووستكەرەوە پێشكەش دەكات، بە ئامانجى پاراستنى كڕيارە عێراقييەكان لەهەر بەرپرسيارەتييەكى پەيوەندار بە بەرهەم. هەرچەندە بايەخى گرووپەكە هێشتا لە عێراق بەتەواوەتى نەناسراوە، بەڵام گرووپى سەردار سوورە لەسەر بەردەوامى پەيوەندييەكانى لەگەڵ كڕيارە عێراقييەكان و ئاگاداركردنەوەيان دەربارەى مەترسيە گەورەكانى پشتگوێ خستنى بەرپرسيارێتييەكانى بەرهەم. گرووپى سەردار پێشنيار دەكات بۆ پێشكەشكردنى گەرەنتى فەرمى لە كۆمپانياى درووستكەرەوە، لەگەڵ (لەكاركەوتنى بەرهەمەكان بەهۆى كۆمپانياى درووستكەر) سيستەمى هەڵمەت لە عێراق.

هەواڵی زیاتر

لە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی یادی(۱٠) ساڵەی دامەزراندنی… زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان ڕێز لە سەردار بیبانی دەگرێت بەهۆی ڕۆڵی لە پاڵپشتیکردنی پەروەردەدا

هه‌واڵ 2025 - 13 January 2025

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و تۆیۆتا عێراق تیشک دەخەنە سەر پەروەردە و گەشەپێدانی بەردەوام لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی و بەریتانی

هه‌واڵ 2025 - 07 January 2025

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌