کوردی

گامکۆ-ساس-تۆیۆتا

June 23 2021 هه‌واڵ 2021

وەسفی وێنەی گالەری

بەغداد- عێراق- ٢٣ تەمموز ٢٠٢١
پتەوکردنی هاوبەشی بۆ گەشەپێدانی بەردەوام

ئەندازیار هاشم محەمەد حاتم، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی ئۆتۆمبێل و ئامێرەکان هەڵسا بە واژۆکردنی گرێبەستی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای بازرگانی و خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێلی ساس بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەناوبانگی تۆیۆتا لە بازاڕەکانی عێراق بەهەموو مۆدێلەکانیەوە. لەلایەن کۆمپانیای ساس، بەڕێز عەبدولحەمید حەردان، بریکاری گشتی هەڵسا بە واژۆکردن و لەلایەن گامکۆی عێراقدا، بەڕێز یاریدەدەری تەکنیکی و بەڕێز بەڕێوەبەری هاوردەکردن ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمەکە و هەروەها بە ئامادەبوونی بەڕێز سالار ئەلبەیبانی بەڕێوەبەری گشتی ساس لە عێراق لە ڕێوڕەسمەکەدا.

جەختی لەسەر ئامادەباشی کۆمپانیاکەی کردەوە بۆ هاوردەکردنی هەموو بەرهەمەکانی تۆیۆتا هەر لە بازاڕکردنی ئۆتۆمبێلەوە بۆ فەرمانگەکانی دەوڵەت و ئەو هاوڵاتیانەی کە دەیانەوێت بیکڕن. هاوکات شاندەکە دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە دوبارە دەستپێکردنی هاوکاری نێوان گامکۆ. لەلایەن خۆشیەوە، بەڕێز عەبدولحەمید حەردان، نوێنەری گشتی کۆمپانیای ساس، ئامادەی کۆمپانیاکەی دەربڕی بۆ دابینکردنی هەموو بەرهەمەکانی تۆیۆتا و دابینکردنی خزمەتگوزاری پاش فرۆشتن لە وۆرکشۆپەکانیدا لە سەرانسەری عێراق و ئەو وۆرکشۆپەکانی سەر بە کۆمپانیای بازرگانی گشتی ئۆتۆمبێل و ئامێرەکان و هەروەها ئامادەیی ساس بۆ ڕاهێنان و پەرەپێدانی توانای کارمەندانی کۆمپانیاکە کە پێویستن بۆ بواری چاکسازی و پارێزگاریکردن لە ئوتۆمبێلی تۆیۆتا.

لە لایەکەی ترەوە، بۆ یەکەمجار لە عێراقدا، ئەندازیار هاشم محەمەد حاتم بەڕێوەبەری گشتی گامکۆ، هەڵسا بە ڕاگەیاندنی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا لاندکرۆسەری مۆدێل 2022 کە بەم دواییانە گەیشتۆتە عێراق. ئەندازیاری لێهاتووی کۆمپانیای ساس، بە وردی باسی تایبەتمەندی بەرز و خۆڕاگری بەهێزی ئەم ئۆتۆمبێلەی کرد بەتایبەتی دوای ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە شاسی ئۆتۆمبێل و پەیکەری دروستکراو لە ئەلەمنیۆم و زیاد کردنی ڕووپۆشینی ئۆتۆمبیل و هەروەها بۆ یەکەمجار زیادکردنی بزوێنەری تۆن تۆربۆ بە توانای 409 ئەسپ کە سروشتێکی وەرزشی و خێرایی و توانستێکی بەرز لە ڕێگا سەخت و دژوارەکان بە لاند کرۆزەری بە تەواوی نوێ دەبەخشێت. ئەم ئۆتۆمبێلە هەموو مەرجەکانی سەلامەتی شۆفێر و سەرنشینەکان و خۆڕاگری ڕەچاودەکات.

هەواڵی زیاتر

لە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی یادی(۱٠) ساڵەی دامەزراندنی… زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان ڕێز لە سەردار بیبانی دەگرێت بەهۆی ڕۆڵی لە پاڵپشتیکردنی پەروەردەدا

هه‌واڵ 2025 - 13 January 2025

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و تۆیۆتا عێراق تیشک دەخەنە سەر پەروەردە و گەشەپێدانی بەردەوام لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی و بەریتانی

هه‌واڵ 2025 - 07 January 2025

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌