March 17 2021 ههواڵ 2021
هەولێر، کوردستان- ١٧ی ئازاری ٢٠١٧
سەردار گروپ و تۆیۆتا عێراق بۆ سێهەم ساڵ بەشداربوون لە پرۆژەی ساڵانەی فوکوشیما ساکورامۆری بۆ ناشتنی درەختی ساکورا . مەراسیمەکە لە شەقامی جزیری بە ئامادەبوونی کاتارۆ سوزوکی، باڵوێزی یابان لە عێراق، یۆشیکۆ ناگایاما، کونسوڵی گشتی یابان لە هەولێر، بەڕیز ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، هێمن قادر، جێگری پارێزگای هەولێر، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، عەبدولواحد ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، ڕێبین عەوێز، بەڕێوبەری پارک و باخچەکان، لیوا ئەحمەد کۆیی، زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان و سەردار بیبانی، سەرۆکی تۆیۆتا عێراق و بەڕێوبەری سەرەکی سەردار گروپ و لەگەڵ چەندین میوان بەڕێزدا بەڕێوچوون.
لە ساڵی ٢٠١٦ەوە، زیاتر لە ١٢٠٠ داری ساکورا لە چەندین ناوچەی جیاجایی عێراق چێنراوە. داری ساکورا دارێکی نەتەوەیی تایبەت بە یابانە و سیمبول و هێمایی نوێبوونەوە و چرۆکردنە لە مانگی ئازاردا هاوشێوەی گوڵی نێرگز کە لە ناوچەکانی عێراقدا سەوز دەبن.
مەراسیمی ئەمساڵ تایبەت بوو، چونکە یادی ١٠ ساڵەی کارەساتی بومەلەرزە دڵتەزێنەکەی تۆهۆکۆ بوو. هاوکات ئەمەش یەکەمجارە لە عێراق زیاتر لە ٨٠ درەختی ساکورا دەچێنرێت لە شەقامێکدا و بە فەرمی ناوی شەقامەکە لە “جزیری”ییەوە گۆڕدرا بۆ “شەقامی ساکورا.”
ئەم پرۆژەیە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان وڵاتی عێراق و یابان.