کوردی

پڕۆژەی فوکوشیما ساکورا مۆری 2020

February 8 2020 هه‌واڵ 2020

پڕۆژەی فوکوشیما ساکورا مۆری 2020

هەولێر، عێراق – 6ی شوباتی 2020، سەردار گرووپ ڕێوڕەسمی ساڵانەی چاندنی داری ساکورای پڕۆژەی فوکوشیما ساکورا مۆری 2020 لە باخچەی ساکورا لە هەولێر ئەنجامدا. ڕێوڕەسمی چاندنەکە دووەم ڕێوڕەسمی ساڵانە بوو لە پڕۆژەکانی فوکوشیما ساکورا مۆری تەقلیدی جیهانی لە عێراق و بەرپرسانی باڵای حکومەت ئامادەی بوون: دکتۆر بشیر خلیل حداد – جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڕێز کمال مسلم – وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، بەڕێز عبدالواحد – بەڕێوەبەری شارەوانی هەولێر، و جەنابی قۆنسوڵی ژاپۆن لە هەولێر بەڕێز کاتسومی کۆمیاسۆ و چەندین میوانی تر.

ڕێوڕەسمی چاندنی دارەکان ئەمساڵ دەبێتە چوارەم ساڵی لە دوای یەک کە سەردار گرووپ لە ژاپۆنەوە داری ساکورای هاوردە کردووە. لە ساڵی 2016ەوە سەردار گرووپ زیاتر لە 1000 درەختی ساکورای لە پارێزگا جیا جیاکانی ژاپۆنەوە وەک یاماگاتا و کیۆتۆ و فوکوشیما هێناوە. لە ساڵی 2016ەوە درەختەکانی ساکورا بەسەر چەندین ناوچەی عێراقدا بەشکراوە کە بەغداد و هەولێر و سلێمانی و دهۆک لە خۆ دەگرێتەوە بۆ ئەوەی هەموو عێراقییەک چێژ وەربگرێت. ئامانجی سەردار گرووپ ئەوەیە کە جوانی درەختەکانی ساکورا لە هەموو ناوچەکانی عێراق بڵاو بکاتەوە کە دۆخێکی گونجاوی هەیە بۆ گەشەسەندنی درەختەکان و دەمانەوێ کە خەڵکی عێراق هەست بە نزیک بوونەوە بکەن لە ژاپۆن و خەڵکەکەی لە ڕێگەی گوڵکردنە جوانەکەی کە بەمزوانە دێت.

هەواڵی زیاتر

لە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی یادی(۱٠) ساڵەی دامەزراندنی… زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان ڕێز لە سەردار بیبانی دەگرێت بەهۆی ڕۆڵی لە پاڵپشتیکردنی پەروەردەدا

هه‌واڵ 2025 - 13 January 2025

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و تۆیۆتا عێراق تیشک دەخەنە سەر پەروەردە و گەشەپێدانی بەردەوام لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی و بەریتانی

هه‌واڵ 2025 - 07 January 2025

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌