February 16 2022 ههواڵ 2022
“ناوازەیە بەڵام تەمەن کورتە” ئەم دەستەواژەیە هەمیشە لەگەڵ درەختی ساکورا باس دەکرێت بەهۆی کورتی ماوەی گوڵگرتنی، درەختی ساکورا نیشانەی هەڵقوڵاوی سۆز و ئارامگرتن و جوانیە.
لەبەر ئەوەی سەردار گرووپ هەمیشە باوەڕی وایە باشترین ئەنجام لە ئارامگرتنەوە دێت، بۆ ساڵی چوارەم سەردار گرووپ بەشداری لە پڕۆژەی ساڵانەی فۆکۆشیما ساکورامۆری دەکات بۆ چاندنی درەختی ساکورا بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی جوانی لە پارێزگا جیاجیاکانی عێراق.
لە ساڵی ٢٠١٦ەوە، سەردار گرووپ توانیویەتی زیاتر لە 1400 درەختی ساکورا لە سەرانسەری عێراق بچێنێت کە لە چەندین هەرێم و ناوچە جیاجیاکانی ژاپۆنەوە هاتوون، ئامانجی سەردار گرووپ بەردەوامبوونە لەم پڕۆژەیە وەک دەستپێکێکی نوێ لە بونیاتنان و خواستنی هیوایەکی گەش بۆ نەوەکانی داهاتوو.