کوردی

جاگوار لاند ڕۆڤەر بەشداری پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەولێر دەکات

March 2 2023 هه‌واڵ 2023

جاگوار لاند ڕۆڤەر بەشداری پێشانگای هەولێر

هەولێر – 2ی ئازاری 2023

سەردار بۆ بریکارنامەی بازرگانی، دابەشکەری فەرمی جاگوار لاند ڕۆڤەر لە عێراق، بەشداری چالاکییەکانی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێری کرد لە بەرواری 2 تا 5ی ئازاری 2023. جاگوار لاند ڕۆڤەری بەریتانی یەکێکن لە براندە دیارەکانی جیهان و ئامانجی بەرهەمەکانیان بریتیە لە خزمەتکردنی کەرتی گواستنەوە بۆ ئەو کەسانەی کە خاوەنی ئۆتۆمبێلی شاهانەن.

بەشداریکردنەکە لەگەڵ کۆمەڵەیەکی شاهانە و کەشخەی ئۆتۆمبێلەکانی DEFENDERی (110 و 130) هات، کە چەندین تایبەتمەندییان هەیە، دیارترینیان بریتین لە توانای بەکارهێنان لە بارودۆخە ئەستەمەکاندا و گرتنەبەری ڕێگا سەختەکان. ئۆتۆمبێلەکان بە شێوەی کەشخە و هێزیان جیا دەکرێنەوە. جگە لەوە، جاگوار لاند ڕۆڤەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی I-PACEی بۆ یەکەمجار لە عێراق نمایشکرد، I-PACE کاراییەکی بەرز پێشکەش دەکات و بەشدارە لە کەمکردنەوەی ڕێژەی دەردانی گازی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن و دەردانی گازە گەرمکەرەکان لە ڕێگەی بزوێنەرەکەیەوە کە هێزی کارەبایی بەکاردەهێنێت بۆ جوڵە لە بری بزوێنەری باو کە سووتەمەنی ژێر زەوی بەکاردەهێنێت.

هەروەها، پێشکەشکردنی هەردوو ئۆتۆمبێلی ڕەنج ڕۆڤەر و ڕەنج ڕۆڤەر سپۆرت بە شێوە تەواو نوێیەکەیان لەلایەن کۆمپانیاکەوە ڕووداوێکی ناوازە بوو، ئەوان شاهانەترین ئۆتۆمبێلی پێشانگاکە و سەرنجڕاکێشترینیان بوون لە چاوی ئامادەبوواندا. هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بەرزترین ئاستی پێشکەشکردن بوون لە لایەن کۆمپانیاکەوە لە ڕووی شاهانەیی گواستنەوەدا، هەروەها خاوەنی تایبەتمەندی و توانای ئێجگار زۆرن، کە وا دەکەن بەکارهێنەرەکانیان بتوانن پێکەوە سنووری کارایی و کەشخەیی تێپەڕێنن.

هەروەها جاگوار ئێف پەیسی نوێ یەکێک بوو لە ئۆتۆمبێلە نمایشکراوەکانی کۆمپانیاکە بۆ ئەمساڵ و ئەم ئۆتۆمبێلە کە دیزاینەکەی لە جەستەی پڵنگ (جاگوار)ەوە وەرگیراوە، نوێنەرایەتی هاوسەنگی نێوان ئەدای وەرزشی و سەردەمی و توانای پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی گواستنەوە لەخۆ دەگرێت، چ لە ناو شار یان دەرەوەی شار، لەگەڵ خێزان، لەگەڵ هاوڕێ، یان لە بۆنە جیاوازەکاندا.

لای خۆیەوە بەڕێز سەردار بیبانی سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری گروپی کۆمپانیاکانی سەردار ڕایگەیاند، بەشداریکردنەکە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک چالاکیدایە کە کۆمپانیاکە لەدەرەوەی پێشانگاکان ئەنجامی دەدات، بەمەبەستی پەیوەندیکردن لەگەڵ هەوادارانی براندەکە بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵکی لە نوێترین مۆدێل و تەکنەلۆژیا و زانین و بەدواداچوونی پێداویستییەکانیان.

شایەنی باسە لقەکانی کۆمپانیای سەردار بۆ بریکارنامەی بازرگانی لە سەرتاسەری عێراق دابەشکراون، وەکو بەغداد و هەولێر و سلێمانی و دهۆک، جگە لە لقی پارێزگای بەسرە کە لە قۆناغی دروستکردندایە. لقەکانی کۆمپانیاکە بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان بە پێی ستانداردەکانی بەرهەمهێنەری بەریتانی لە ڕێگەی پێشانگا و سەنتەرەکانی خزمەتگوزاری و لە ڕێگەی تیمێک کە خاوەنی زیاتر لە (150) کەسی پسپۆڕە دابین کراوە.

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن لە ڕێگەی:
گروپی کۆمپانیاکانی سەردار
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتیەکان
مۆبایل: +964 (790) 191 5071
ئیمەیڵ: media@sardargroup.iq
ماڵپەڕ: www.sardargroup.iq

هەواڵی زیاتر

لە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی یادی(۱٠) ساڵەی دامەزراندنی… زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان ڕێز لە سەردار بیبانی دەگرێت بەهۆی ڕۆڵی لە پاڵپشتیکردنی پەروەردەدا

هه‌واڵ 2025 - 13 January 2025

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و تۆیۆتا عێراق تیشک دەخەنە سەر پەروەردە و گەشەپێدانی بەردەوام لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی و بەریتانی

هه‌واڵ 2025 - 07 January 2025

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌