کوردی

ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەى ڕۆژى سەربەخۆيى ئەمريكا

July 21 2019 هه‌واڵ 2019

وەسفی وێنەی گالەری

بەڕێز دايسوكى ناكانۆ لە كۆمپانياى تۆتۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانى هەولێر دەكات: هەولێر – عێراق. لە ٩ى تەموز ٢٠١٩، بەڕێز دايسوكى ناكانۆ بەڕێوەبەرى گشتى كۆمپانياى تۆتۆ ئاسيا ئۆشيانا (لقى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست)، بۆ يەكەم جار سەردانى عێراقى كرد. ئەم سەردانە بە ڕووداوێكى مێژوويى بۆ كۆمپانياى تۆتۆ هەژمار دەكرێت، لەبەرئەوەى بەڕێز ناكانۆ يەكەم كەسە لە كۆمپانياى تۆتۆوە سەردانى عێراق بكات و لەميانى سەردانە كورتەكەيدا بەڕێز ناكانۆ بە ياوەرى تيمى تۆتۆ لە هەولێر و عێراق هەستا بە سەردانى كردنى بازاڕەكان و بەراوردكردنى بەرهەمەكان و تاوتۆێ چۆنيەتى پەرەپێدانى دەستپێشخەرييەكانى كۆمپانياى تۆتۆى كرد لەڕووى پەرەپێدان و بەرزڕاگرتنى كوالێتى بەرزى بەرهەمەكانى صحى لە عێراق.

هەروەها بەڕێز ناكانۆ چاوى كەوت بە بەڕێز سەردار بيبانى بەڕێوەبەرى جێبەجێكار و سەرۆكى گرووپى كۆمپانياكانى سەردار، و بەڕێز شينسوكى فوجيمۆتۆ بەڕێوەبەرى جێبەجێكارى كۆمپانياى تۆتۆ عێراق، و بەڕێز سالار بيبانى بەڕێوەبەرى كارگێڕى ساس بۆ خزمەتگوزارييەكانى ئۆتۆمبێل. هەروەها بەڕێز ناكانۆ هەستا بە سازدانى گەشتێك بۆ شوێنەوارە دێرين و مێژووييەكانى شارى هەولێر، لەوانە قەڵاى دێرينى هەولێر.

گرووپى كۆمپانياكانى سەردار پابەندە بە دەستپێشخەرى لە كۆمەڵگەى عێراقى لەڕێگەى كاركردنى لەگەڵ كۆمپانياى تۆتۆ بۆ پەرەپێدانى پێوەرەكانى صحى لە عێراق و پاڵپشتيكردنى منداڵان و ئافرەتان و بەساڵاچووان و نەخۆشكەوتووەكان. لەلايەنى خۆشيانەوە، كۆمپانياى تۆتۆ يابان و ڕۆژهەلاتى ناوەڕاست تێ دەگەن لە ديدى قووڵى گرووپى كۆمپانياكانى سەردار و تەواوى پاڵپشتيى خۆيان بۆ گرووپ پێشكەش دەكەن.

گرووپی کۆمپانیاکانی سەردار بە نیازە پێشانگایەکی نوێ بۆ تۆتۆ بکاتەوە دوای ئەوەی پێشانگای یەکەمی لە بەغداد کردەوە لە ساڵی 2017 پێشانگا نوێیەکانی بەم نزیکانە لە هەولێر و سلێمانی دەکاتەوە.

هەواڵی زیاتر

لە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی یادی(۱٠) ساڵەی دامەزراندنی… زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان ڕێز لە سەردار بیبانی دەگرێت بەهۆی ڕۆڵی لە پاڵپشتیکردنی پەروەردەدا

هه‌واڵ 2025 - 13 January 2025

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و تۆیۆتا عێراق تیشک دەخەنە سەر پەروەردە و گەشەپێدانی بەردەوام لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی و بەریتانی

هه‌واڵ 2025 - 07 January 2025

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌