July 1 2022 ههواڵ 2022
لە بەرواری 1 تەمموز 2022 هەولێر، بەپەرۆشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ هەموو لایەنەکان لەسەر خاکی نیشتیمان، گروپی کۆمپانیاکانی سەردار بڕیاریاندا ببن بە یەکێک لە سپۆنسەرە فەرمیەکانی مەراسیمی ڕۆژی کەنەدی کە لە هۆتێل ڕۆتانا – هەولێر بەڕێوەچوو، بەئامادەبوونی بەڕێز باڵیۆزی کەنەدی بەڕێز “گریگۆری گالیگان” و ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی ناوداری سیاسی و بازرگانی.
ئەم مەراسیمە دەرفەتێک بوو بۆ گروپی سەردار بۆ ناساندنی بانگهێشتکراوەکان بە بنەماکانی و گەیاندنی پەیامەکەی، “بەو ئاواتەوە لە دایک بووە بۆ ئەوەی بەردەوام داهێنان بکات”. گروپەکە لە ماوەی چەند ساڵێکدا پابەندبوونی خۆی سەلماند لە ڕێگەی متمانەی کڕیارەکانیەوە و کارامەیی و شایستەیی کارمەندەکانی و لە ڕێگەی ئەزموونێکی سەرسوڕهێنەری لە بازاڕی بازرگانیدا بە دووربوونی لە کارە دووبارەکاندا و سەرکەوتنی نەک تەنها لە بازاڕی ناوەخۆدا بەڵکو لە بازاڕی نێودەوڵەتیش، بۆیە دەتوانین بڵێین ڕوانگەی سەردار گروپ بریتیە لە ” یەک جیهان، یەک خێزان، یەک ئامانج، بەیەکەوە بەسەر هەموو گرفتەکاندا زاڵدەبین” و دەتوانین مەحاڵ ئەنجامبدەین