کوردی

سەردار گروپ هەڵسا بە ڕێکخستنی کۆڕێکی تایبەت بە هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک

October 13 2021 هه‌واڵ 2021

هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک

هەولێر- عێراق – لەڕێکكەوتی 13ی تشرینی یەکەم ٢٠٢١

لەڕێکكەوتی 13ی تشرینی یەکەم، ڕۆژی چوارشەممە، لە سەنتەری خزمەتگوزاری ساس – ڕێگای موسڵ، سەردار گروپ هەڵسا بە ڕێکخستنی کۆڕێکی تایبەت بە هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک بە هەماهەنگی لەگەڵ د. بنار برادۆستی، پزیشکی شارەزایى گشتی لە سەنتەری میدیای پزیشکی. ئامانج لەم کۆڕە جەختکردنەوە بوو لە گرنگی شێرپەنجەی مەمک، بەتایبەتی لە عێراقدا، لە کاتێکدا شێرپەنجەی مەمک هۆکاری سەرەکی مردنی ئافرەتانە لە عێراق. شایەنی باسە ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لەساڵی 2013 وە تا ساڵی 2019 دوو هێندە زیادیکردووە و پێشبینی دەکرێت لە دە ساڵی داهاتوودا زیاتریش بێت.

کارمەندانی سەردار گروپ – لقی هەولێر، ئامادەی کۆڕەکە بوون بەبێ جیاوازی ڕەگەز. هەروەها کارمەندەکانمان لە پارێزگاکانی تریشەوە بەشداربوون لەڕێگەی پەخشی ڕاستەوخۆ. لە میانەی کۆڕەکەدا چەندین بابەتی جۆراوجۆر ڕوونکرانەوە، لەوانەش نیشانە و چۆنیەتی ڕێگری کردن و گرنگی پشکنینی پێشوەختە لە چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک. د. بنار برادۆستی شێوازی ئەنجامدانی “پشکنینی خۆیی” بە وردی ڕوونکردەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی کارمەندەکانمان و خانەوادەکەیان.

کۆڕەکە بە باشی بەڕێوەچوو و کارمەندان توانیان پرسیارەکانی خۆیان ئاڕاستە بکەن و زانیاری پێویست بەدەستبێنن بۆ ئەوەی سوودمەندبن.
تەندروستی و سەلامەتی کارمەندەکانمان لەپێشەوەی هەموو شتێکە. هیوادارین بتوانین کۆڕی تری لەم شێوەیە بەڕێوەببەین لە داهاتوودا بۆ باسکردنی بابەتی جۆراوجۆر.

هەواڵی زیاتر

لە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی یادی(۱٠) ساڵەی دامەزراندنی… زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان ڕێز لە سەردار بیبانی دەگرێت بەهۆی ڕۆڵی لە پاڵپشتیکردنی پەروەردەدا

هه‌واڵ 2025 - 13 January 2025

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و تۆیۆتا عێراق تیشک دەخەنە سەر پەروەردە و گەشەپێدانی بەردەوام لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی و بەریتانی

هه‌واڵ 2025 - 07 January 2025

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌