کوردی

كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م سه‌نته‌ری رێپێدراو فه‌رمی بۆ خزمه‌تگوزاری ئۆتۆمبیلی تۆیۆتــــا له‌ به‌ســره‌

October 26 2015 هەموو هەواڵەکان

خزمه‌تگوزاری ئۆتۆمبیلی تۆیۆتــــا له‌ به‌ســره‌

كۆمپانیای (ساس) بۆ خزمه‌تگوزاری – یه‌كێ له‌ كۆمپانیاكانی گروپی سه‌ردار وسۆمیتۆمۆی یابانی هه‌ڵسا به‌ كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م سه‌نته‌ری چاكسازی له‌ شاری به‌سره‌ كه‌ رێپێدراوه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیای تۆیۆتای نێوده‌وڵه‌تی.

كۆمپانیای ساس جه‌خت ده‌كات له‌سه‌ر پێداویستیه‌كانی كڕیاره‌كان وهه‌وڵده‌دات بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری له‌ بواری چاكسازی وپێداویستیه‌كانی دوای فرۆشتن ودروستكردنی هه‌ستی باوه‌ڕ له‌ خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبیلی (تۆیۆتـا). ئه‌م ڕاستیه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر كرا له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێری به‌رێز (سه‌ردار حسین حسن) له‌ كاتی ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ له‌ رۆژی سێ شه‌م رێكه‌وتی 10 شوبات ساڵی 2015 له‌ ژێر چاودێری به‌رێز پارێزگای به‌سره‌ (ماجد النصراوی) وه‌ به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیره‌ به‌رێزه‌كان وجێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یابان به‌رێز (كنتارو سونو اورا) وباڵوێزی یابان به‌رێز (كزویا نشیدا) وبه‌رێوه‌به‌ره‌ وبه‌پرسه‌ باڵاكانی كۆمپانیای تۆیۆتا وسه‌رۆك هۆزه‌كانی به‌سره‌و خاوه‌ن كاره‌كان.

بۆ زانیاری زیاتر ، كۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆر بریكارێتی داوه‌ته‌ كۆمپانیای ساس بۆ خزمه‌تگوزاری ئۆتۆمبێل بۆ فرۆشتنی وچاكسازی ئۆتۆمبیلی تۆیۆتا له‌ گشت شاره‌كانی عێراق.

كۆمپانیای ساس بۆ خزمه‌تگوزاری ئۆتۆمبێل كۆمپانیایه‌كی هاوبه‌شه‌ له‌ نێوان عێراق ویابان وهاوبه‌شێكی راستیه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو گروپه‌كانی سومیتۆمۆ و گروپی سه‌ردار. ئه‌م پرۆژه‌ هاوبه‌شه‌ نوێترین ته‌كنۆلۆجیای یابانی وكارگێری نوێ وشاره‌زایی نێوده‌وڵه‌تی دابین ده‌كات سه‌ره‌رای زانیاری گروپی سه‌ردار به‌ پێداویستیه‌كانی بازاری لۆكال وهه‌رێمی وشاره‌زایه‌كی زۆر ونایابی ئه‌م گروپه‌. گشت ئه‌م هۆكارانه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ساس بگاته‌ به‌رزترین ئاست له‌ بواری خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی لۆكال له‌ پێشكه‌شكردنی چالاكی بازرگانی جۆراوجۆر وبه‌پرسیارێتی كۆمپانیا به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌لگه‌.

كۆمپانیای ساس بۆ خزمه‌تگوزاری ئۆتۆمبیل له‌ ساڵی 2012 دروست كرا له‌ رێگای گروپی سه‌ردار وگروپی سومیتۆمۆ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین گروپی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له‌ یابان. كۆمپانیای سومیتۆمۆ ده‌ستیكرد به‌ چالاكیه‌كانی به‌ده‌ركردنی مس پێش زیاتر له‌ 400 ساڵ. دواتر ئه‌م گروپه‌ فراوانتر بوو له‌ وه‌به‌رهێنانی بواره‌كانی جۆراوجۆر له‌ گشت به‌شه‌كانی جیهان تاكو گه‌یشته‌ ئه‌م ئاسته‌ی ئێستا كه‌ خاوه‌نی وبه‌رێوه‌به‌رایه‌تی زیاتر له‌ 790 كۆمپانیایه‌ ده‌كات له‌ بواری جۆراوجۆر له‌ جیهان.

كۆمپانیای سومیتۆمۆ مێژووی له‌ بواری وه‌به‌رهێنان هه‌یه‌ له‌ عێراق ویه‌كه‌م لقی خۆی كرده‌وه‌ له‌ به‌غــدا له‌ ساڵی 1964 وبوونیان هه‌بوو له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵی 2011.

كۆمپانیای ساس پلانی پێشه‌نگی هه‌یه‌ له‌ دروستكردن وبه‌كارخستنی تۆرێكی نیشتمانی لقه‌كان له‌ گشت به‌شه‌كانی جیهان بۆ خزمه‌تكردنی كریاره‌ به‌رێزه‌كانی. كردنه‌وه‌ی لقی به‌سره‌ ده‌بێته‌ پێنجه‌م لقی كۆمپانیای ساس له‌ عیراق سه‌ره‌رای پلانی پێشه‌نگی تر بۆ كردنه‌وه‌ی لقی تر له‌ گشت به‌شه‌كانی نیشتمانی خۆشه‌ویست.

هەواڵی زیاتر

لە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی یادی(۱٠) ساڵەی دامەزراندنی… زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان ڕێز لە سەردار بیبانی دەگرێت بەهۆی ڕۆڵی لە پاڵپشتیکردنی پەروەردەدا

هه‌واڵ 2025 - 13 January 2025

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و تۆیۆتا عێراق تیشک دەخەنە سەر پەروەردە و گەشەپێدانی بەردەوام لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی و بەریتانی

هه‌واڵ 2025 - 07 January 2025

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌