August 10 2019 ههواڵ 2019
هەولێر، عێراق، نيسان ٢٠١٩. شاندێك لە بانكى نيشتەجێ، كە ئۆفيسى سەرەكيى دەكەوێتە وڵاتى ئوردن، سەردانى گرووپى كۆمپانياكانى سەردارى كرد. شاندەكە بە سەرۆكايەتى بەڕێوەبەرى جێبەجێكار بەڕێز (عەمار صەفەدی) بوو. هەروەها شاندەكە هەستا بە سەردانكردنى دامەزراوە بازرگانييەكانى گرووپى سەردار لە سلێمانى و هەولێر. لەبەروارى ١٠ى نيسان، كۆبوونەوەيەك سازكرا لەنێوان گرووپى سەردار و شاندەكەى بانكى نيشتەجێ لە ئۆفيسى سەرەكى گرووپى سەردار، و هەردوولا ژمارەيەك بابەتى گرنگيان تاوتوێ كرد دەربارەى چۆنيەتى پەرەپێدانى، لەگەڵ پاڵپشتى بانكى نيشتەجێ بۆ، ژمارەيەك لە كارە گرنگەكانى گرووپى سەردار. كۆبوونەوەكە زۆر بەبەرهەم بوو و تيايدا جەختمان كردە سەر ئەرك و بەرپرسيارێتييەكانمان و پتەوكردنى پەيوەندييەكانى نێوانمان.