June 20 2022 ههواڵ 2022
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی گرووپی سەردار بۆ بەدیهێنانی گەشەسەندنی بەردەوام، گروپەکە بەشداری لە چالاکییەکانی کۆڕبەندی وزەی عێراقدا کرد کە لەلایەن زانکۆی ئەمریکی لە بەغداد لە ماوەی ١٨ – ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بە هاوکاری لەگەڵ پەیمانگای وزەی عێراقی لە ژێر دروشمی” ئاسایشی وزەی جیهانی لە کاتی ململانێ و بوژانەوەی ئابووری ناجێگیردا” بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک کەسایەتی و زانا و شارەزای بواری وزە بە سەرۆکایەتی پرۆفیسۆر عەلی عەللاوی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران،و وەزیری دارایی عێراقی ، و بەڕێز محمد سانوسی بارکیندۆ، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، و ژمارەیەک لە وەزیرەکان، ئەندامانی پەرلەمان و دیپلۆماتکاران، بە ئامادەبوونی بەڕێز گرێگ لۆجیرڤۆ، بەرپرس لە کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.
لە كۆڕبەندەكەدا باس لە ئاستەنگەكانی بەردەم بواری وزە كرا و هەروەها ڕێگا و ستراتیژیەكانی تێپەڕاندنی ئەم ئاستەنگانە و كاریگەرییەكانیان لەسەر ئابووری و ژینگە لە ژێر ڕۆشنایی قەیران و ململانێ جیهانییەكان، بەتایبەتی لەو وڵاتانەی كە لە گەشەكردندان كە زۆرترین كاریگەرییان لەسەرە بەهۆی ئەو ئاڵەنگاریانە، و پێویستی هەنگاونان بە زووترین کات بەرەو ئابوورییەک کە بە تەواوی پشت بە وزەی نوێبووەوەی پاک ببەستێت و کارکردن لەسەر بەکارهێنانی هەموو هەوڵ و وزەکان بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە لە کارگەکاندا، بە تایبەت لە وڵاتانی تازەپێگەیشتودا، و بۆ هاندانی حکومەتەکان و کۆمەڵگاکان و کۆمپانیا بازرگانییەکان بۆ پلاندانان و دروستکردنی هاوبەشییەکی بەهێز، بە مەبەستی دامەزراندنی پڕۆژەی گەشەپێدانی بەردەوام.
گومانی تێدا نییە کە سەردار گرووپ کۆمپانیایەکی پێشەنگە کە ئەم ستراتیژیانەی لە هەموو کۆمپانیاکانی گروپەکەدا جێبەجێ کردووە بە مەبەستی بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام، و هەوڵدەدات بۆ جێبەجێکردنی بەرهەمەکانی بۆ کۆمەڵگا بە ناساندنی شێوازە پێشکەوتووەکان لە دووبارە بەکارهێنانەوەی ئەو سەرچاوانەی کە بەشدارن لە کەمکردنەوەی سەرچاوە سروشتییەکان کە یارمەتیدەرە لە بەدەستهێنانی وزەی نوێبووەوە هەروەها بەردەوام کارکردن بۆ پاراستن و بەردەوامکردنی بەبێ ئەوەی زیان بە ژینگە بگەیەنێت. و کارى کردووە بۆ پاشەکەوتکردن و پەرەپێدان و وەبەرهێنان لە پڕۆژە ژینگەدۆستەکاندا.
شایانی باسە سەردار گرووپ دەستپێشخەرى کرد بۆ جێبەجێکردنی ئەو ستراتیژيانە و دیدگای خۆی لەم ڕووەوە بە دووبارە بەکارهێنانەوەى هەموو پاشماوەکانی ناو دامودەزگاکانی بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سەرچاوە سەرەتاییەکان و بەکارهێنانی وزە لەڕێگەی خانە خۆرەکانەوە، هەروەها بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی پێکهاتەکانی وزە بۆ بەدەستهێنانی وزەی پاک و ژینگەدۆست جگە لە پاشەکەوتکردن و بەکارهێنانی ئاو لە ڕێگەی سیستەمی دووبارە پاڵاوتنی ئاو لەناو دامەزراوەکانی و بەکارهێنانی بۆ ئاودێری و پاککردنەوە.
سەردار گروپ زیاتر و بەرفراوانتر کاردەکات بۆ پشتیوانیکردنی بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام لەڕێگەی هۆکارەکانی گواستنەوە کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ژینگە هەیە بە دابینکردنی ئۆتۆمبێلی هایبرید بۆ بازاڕی عێراق کە دەرهاوێشتەی ژەهراوی کەمدەکاتەوە، جگە لە مسۆگەرکردنی خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی بۆ دابینکردنی ڕێگاکانی بەدەستهێنانی وزەی نوێبووەوە، و ژینگەدۆست، و بەڵێنی داهاتوویەکی تەندروستتر بۆ نەوەکانی داهاتوو.