ئاو و زەوی و ئایندەیەکی گەشتر
لە سەرەتای دامەزراندنییەوە، تۆتۆ بەهای ئاوی زانیوە و ئەمڕۆ لەگەڵ زیادبوونی کێشەکانی کەمی ئاو و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بە بەردەوامی، ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ ئەم سەرچاوە بنەڕەتییە دووبارە پێناسە دەکەینەوە و تەنانەت زیاتر تەرخانکراوین بۆ بەردەوامی ژینگە، ئەمەش لەڕێگەی گەشەپێدانی بەرهەمی کوالێتی بەرز.
کردنەوەی حەنەفیە و خۆشوشتن ، چالاکیی ئاسایین، لە هەمان کاتدا دەرفەتن بۆ کەمکردنەوەوی بەکارهێنانی ئاو و کەمکردنەوەی دەردانی گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن. زیادکردنی “پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو” بۆ لیستی ئامانجەکانی ژینگەی جیهانی، ئەو هەوڵانەمان دەخاتە روو بۆ بەرهەمهێنانی ئەو بەرهەمانەی کە ئاسانکاری بۆ بەردەوامی ژینگە دەکەن.
ئێمە لە تۆتۆ بەیەکەوە کار دەکەین بۆ ئەوەی ئەو ئامانجە گرنگانە بپێکین و هیوادارین بەشداریمان لە کۆمەڵگە ناوخۆیەکان ببێتە هۆی باشترکردنی ژیان و ئایندەیەکی گەشتر.